سوپای تورکیا بەردەوامە لە ھێرشە نایاساییەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی ئەوەی کردووە کە ،ھێزەکانی ھەواڵگری و ئاسایشتیی سوپای ئەم وڵاتە لە درێژەی ھێرشەکانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت ئەندامی دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشتووە.
بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ئەم وڵاتە ناسراو بە «میت» ئەم حەوت ئەندامەی پەکەکەی لە ناوچەی «گاڕە»ی باکووری عێراق کردووەتە ئامانج.
ماڵپەڕی کەناڵی «تی ئاڕ تی»ش وای بڵاو کردووەتەوە کە گوایە ئا بەمجۆرە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە کوژراون دەگاتە ٩ کەس.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە کاتێکدا لە سەر بەردەوام کرانی ئۆپراسیۆن لە ناوچەکانی باکووری عێراق پێ دادەگرێت کە، دەوڵەتی عێراق بەرلەمە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی داوای لە کاربەدەستانی ئانکارا کردبوو کە مۆڵ درانی لەشکریانی تورکیا لە خاکی عێراق کۆتایی پێ بھێنن.
بەغدا ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ھانا بردن بۆ ڕێگاچارەی سەربازی ناتوانێ شێوازێکی کاریگەر بێت بۆ نەھێشتنی ئالێنگارییە ئاسایشتییە ھاوبەشەکان.