بە ھەوڵ و نێوبژیکاری چەند کەسێک : بارگرژیەکی نێو یەکیەتی خەریکە کۆنتڕۆڵ دەکرێ
له‌دواى دروستبونى گرژییه‌کانى نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى، به‌نێوه‌ندگیریی سێ سه‌رکرده‌ى دیارى ناو ئه‌و حزبه، لاهور شێخ جه‌نگى‌و بافڵ تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداو بڕیاریانداوه له‌نزیکترین کاتدا کۆتایی به‌کێشه‌کانى نێوانیان بهێنن.
ئێواره‌ى ڕۆژى پێنجشه‌ممه به‌هۆى چه‌ند گۆڕانکاریه‌ک له‌ده‌زگاى پاراستن‌و دژه تیرۆر، گرژیی که‌وته نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى‌و باس جوڵاندنى هێز له‌دژى یه‌کتر کرا، به‌ڵام به‌نێوه‌ندگیریی ئێران‌و عێراق‌و سه‌رکرده دیاره‌کانى ناو یه‌کێتى ڕێگریی کرا له‌دروستبونى ڕوداوى نه‌خوازراو.
بە پێی راپۆرتی شارپرێس ، هه‌ریه‌ک له د. بەرھەم ساڵح، عیماد ئەحمەد و دلێری سەید مەجید وه‌ک سێ سەرکردەی دیارى ناو یەکێتی سه‌رقاڵى ھێورکردنەوەی دۆخەکەن‌و تا ئێستا چەندین دانیشتنیان سازکردوە.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش زانراوه، ئه‌و سه‌رکردانه‌ى یه‌کێتى ده‌یانه‌وێت هه‌وڵبده‌ن دەریچەک بدۆزنەوە بۆ ئه‌وه‌ى گرژیەکانى نێوان هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتی خاوبکرێته‌وه‌و نەگاتە ئاستى بەریەککەوتن.
شارپرێس دەشڵێ ، ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەن ھەردوو ھاوسەرۆک پێکەوە دانیشن‌و دواتر لەکۆبونەوەیه‌کى فراوانى سەرکردایەتیدا بڕیار لەگۆڕانکاریەکان بدرێت تا ھەردولایان پێی ڕازیی بن.
ئه‌مڕۆش له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵى ئه‌و سه‌رکردانه‌دا، له‌نێوان لاهور شێخ جه‌نگى‌و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیدا په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامدراوه‌و بڕیاریانداوه هه‌رچى زوه کۆتایی به‌کێشه‌کانى نێوانیان بهێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى ناو یه‌کێتیش وتى:"هەوڵی ئەو سێ سەرکردەیەى یه‌کێتى، هەوڵێکی پێکەوەییەو دەیانەوێت هەرچۆنێکه کۆتایی بەو گرژیە بهێنن‌و مەترسیەکانی سەر یەکێتی دوربخەنەوە".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه باڵاکه‌ى یه‌کێتى، "ھەردولایان (لاهور شێخ جه‌نگى‌و بافڵ تاڵه‌بانى) ئەو سەرکردانەیان قبوڵکردوە وەک ناوبژیوان، چونکە نەبونەتە لایه‌نگیر لەکێشەکانداو ئامانجیشیان ھێورکردنەوەی دۆخەکەیە".