ڕێواز فایەق لە دیدار لەگەڵ سه‌رکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ھەولێر: وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئێران ئەرێنی بوو، بە ھیوام ڕەنگدانەوەی لە پەیوەندییەکانی ناوچەکەش دا ھەبێت
سه‌رکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ردانى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد‌و پێکه‌وه باسی ده‌رئه‌نجامى ئاماده‌بوونى شاندەکەى هه‌رێمی کوردستان له ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنى سه‌رۆک کۆمارى تازەى کۆمارى ئیسلامىی ئێرانیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری سەحەر لە ھەرێمی کوردستانەوە، ڕۆژی یەکەشەممە ٢٠٢١/٨/١٥، «ڕێواز فایەق» سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە «نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێرو لە بارەی سەردانەکەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بیروڕایان گۆڕییەوە.
لەدیدارەکەدا «ڕێواز فایەق» سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان وێڕای خۆشخاڵی دەربڕین لەو ھەلەی کە بۆ بەشداری کردنی لە دێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بۆی ڕەخسا بوو، ڕایگەیاند: لەو سەردانەدا پێشوازییەکی گەرم و گوڕ لە شاندەکەی ھەرێم بە سەرۆکایەتیی «تێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراو میواندارییەکی زۆر دۆستانە بوو.
سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە، لە وتاردانەکەی بەڕێز «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بابەتگەلێکی ئەرێنی و جوان بەدی کرا کە جێگای خۆشحاڵی بوو، ھیوای ئەوە دەکرێت کە بە ڕەنگدانەوەی ئەو وتانە لە ھەنگاوە کردەییەکاندا شوێن لە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و ناوچەکە بە گشتی دابنێت و ببێتە مایە خێر‌و خۆشی بۆ ھەموو لایەک.
جێگای ئاماژەیە، شاندێکى باڵاى هه‌رێمى کوردستان پێکھاتوو لە «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکى هه‌رێم ، «ڕێواز فایق» سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان و سێ وه‌زیرى حکومه‌ت که نوێنه‌رى سێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که‌ى پێکهێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمن به‌شدارییان له ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنەکەى ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سه‌رۆک کۆمارى تازەی ئێرانی ئیسلامى کرد.