هاوپه‌یمانىی کوردستان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕاگرت
به‌هۆى چواره‌مین ساڵیادى کۆچى دوایى (مام جه‌لال) سکرتێرى پێشووى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه‌وه هاوپه‌یمانى کوردستان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ڕاگرت.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هاوپه‌یمانى کوردستاندا هاتوه، بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاویی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا سه‌رۆکایه‌تى هاوپه‌یمانى کوردستان داواکاریه‌ک ئاراسته‌ى کاندیده‌کان ده‌کات تێیدا هاتوه، داواکارین کاندیدە کانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر ١٢ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن، هەروەها داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا.
هاوپه‌یمانى کوردستان له نێوان یه‌کێتى و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێکهاتوه و به‌شێک له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى هه‌ردوولا داواى درێژکردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌که‌ن.