دەست پێ بوونەوەی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402836-دەست_پێ_بوونەوەی_خۆپیشاندانی_خوێندکاران_لە_ھەرێمی_کوردستان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی داواکردنی گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران خۆپیشاندانیان دەست پێ کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونەوەی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی داواکردنی گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران خۆپیشاندانیان دەست پێ کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد دەرماڵەی خوێندکاران بگەڕێنێتەوە کە ماوەی چەندین ساڵە بە «نایاسایی» راگیراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، خوێندکاران داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن هاوشێوەی چەند قۆناغێکی پێش خۆیان، مافی دەرماڵەی خوێندکاران بگەڕێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا بە وەستاندنی تەنیا دو رۆژ خوێندنی خوێندکاران و داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە.

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی رانیە، هەڵەبجە، کەلار و هەولێر دەستی پێ کردووە و خوێندکاران داوای باشترکردنی ژیانیان و پێدانی دەرماڵە دەکەن.