بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە دەکات
کانونی دوھەم 30, 2022 16:36 Asia/Tehran
بافڵ تاڵەبانی هەموو لێدوان و چاوپێکەوتن و لێدوانێکی میدیایی بۆ میدیای پارتی لە ئەندامانی حزبەکەی قەدەغە کرد.
لە نووسراوێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا هاتووە، "لەئێستا هیچ هەڤاڵێک ڕێپێدراو نییە، چاوپێکەوتن و لێدوان بۆ کەناڵە ڕەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی بدات".
هەروەها بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال رادەسپێردرێت بۆ سازدانی دیداری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەپێناو دید و سیاسەت و پرۆژەی یەکێتیی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.