ھۆکاری بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی بارزانی ، سەدر و ھاوپەیمانیی سیادە لە ھەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405722-ھۆکاری_بەڕێوەنەچوونی_دانیشتنی_سێ_قۆڵیی_بارزانی_سەدر_و_ھاوپەیمانیی_سیادە_لە_ھەولێر
سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراق ئاماژەی کردە ھۆکارەکانی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان رێبەری رەوای سەدر ، سەرۆکی پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانی سوننەی سیادە پێکھاتوو لە پارتەکانی عەزم و تەقەدوم .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 27, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • ھۆکاری بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی بارزانی ، سەدر و ھاوپەیمانیی سیادە لە ھەولێر

سەرچاوەیەکی سیاسیی عێراق ئاماژەی کردە ھۆکارەکانی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان رێبەری رەوای سەدر ، سەرۆکی پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانی سوننەی سیادە پێکھاتوو لە پارتەکانی عەزم و تەقەدوم .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیمی ئێرانی ، سەرچاوەیەکی ئاگاداری سیاسیی ئاماژەی کرد بڕیار بوو لە نێوان رەوتی سەدر ، پارتی دیموکرات و ھاوپەیمانیی سیادە ( تەقەدوم و عەزم بە سەرۆکایەتی حەڵبووسی و خەنجەر ) بەڕێوەبچێ . 

ئەم سەرچاوەیە بە ئەلمەعلومەی راگەیاند : مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە لایەنەکانی ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی ویستووە بۆ دژایەتی کردنی دەنگی دادگای فێدڕاڵ لە بارەی یاسای نەوت و گازی ھەرێم لە تەنیشتی ئەو بن . 

 سەرچاوەکە جەختی کردەوە : بارزانی واھەست دەکات رەوتی سەدرو ھاوپەیمانیی سیادە لە رووداوەکانی ئەم دواییانە و دەنگی دادگای فێدڕاڵ لە تەنیشت ئەودا نین و لەمڕووەوە دانیشتنەکە تا ئێستا بۆ ماوەیەکی نادیار دواکەوتووە .