بە ھۆی پێنەدانی مووچەوە ، راگرتنی دەوام لە چەند شاری ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405902-بە_ھۆی_پێنەدانی_مووچەوە_راگرتنی_دەوام_لە_چەند_شاری_ھەرێمی_کوردستان
بایکۆتى دەوام بەهۆی نەبوونى مووچەو بەرزنەکردنەوەى پلەى فەرمانبەران لە سنورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین فراوانتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2022 09:13 Asia/Tehran
  • بە ھۆی پێنەدانی مووچەوە ، راگرتنی دەوام لە چەند شاری ھەرێمی کوردستان

بایکۆتى دەوام بەهۆی نەبوونى مووچەو بەرزنەکردنەوەى پلەى فەرمانبەران لە سنورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین فراوانتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.

بەیانى ئەمرۆ بایکۆتى فەرمانبەران و مامۆستایان لە فەرمانگەو قوتابخانەو خوێندنگەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان دەستیپێکردو فروانتر بوو بەراورد بە چەند رۆژى رابردوو.

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانى بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا و شارەوانی نەخۆشخانەی عەلی کەمال لە سلێمانی بایکۆتی دەوامی دەستپێکرد و دەوامی فەرمیان بەجێهێشت.

هاوکات بەشێک لە قوتابخانەو خوێندنگاکانى شارەکە بایکۆتى دەوامیان راگەیاندو نەچوونە ھۆڵەکانى خوێندنەوە.

لەلایەکى دیکەشەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق بە شێوەیەکی گشتی بایکۆتی دەوامیان کرد و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنورەکە داخران.