مەسرور بارزانی گەییشتە ئیمارات
بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ ی ئەم مانگە لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی « ئیمارات» بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ ی ئازار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت .
وەک باسی دەکرێت چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن و وتاری تیادا پێشکەش دەکەن کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
«مەسرور بارزانی»هەر لەو وڵاتەدا بەشداریی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکانیش دەکات کە ھەموو ساڵێک بە بەشداریی چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی ٢٩و٣٠ ئازار بەڕێوە دەچێت.
هاوکات بڕیارە «مەسرور بارزانی» جیا لە بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.