«بافڵ تاڵه‌بانی» پێشوازیی له‌شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانیی «عه‌زم» کرد
کۆڕێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی «بافڵ تاڵه‌بانی» له ده‌باشان پێشوازی له شاندێکی باڵای ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» به سه‌رۆکایه‌تیی موسه‌نا سامه‌ڕائی کرد و له‌دیدارێکدا جه‌ختیان له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی «بافڵ تاڵه‌بانی»، کۆڕێکی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی «بافڵ تاڵه‌بانی» له ده‌باشان پێشوازیی کرد له شاندێکی باڵای ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» به سه‌رۆکایه‌تیی «موسه‌نا سامه‌ڕائی» و ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی ھاوپه‌یمانیی «عه‌زم» و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، له دیدارێکدا دوایین پێشهات و هه‌وڵه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌ی وا لە ئێستادا عێراقی تێکه‌وتووه تاوتوێ کران و هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێت کێشه‌کان به زمانی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێن و مافی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی نیشتمانی و به‌شداری پێ کردنی هێز و لایه‌نه‌کان له ناوه‌نده‌کانی بڕیارداندا پارێزراو بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا جه‌خت له پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق کرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و ھاوبەشیی راسته‌قینه به‌شێوه‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تیی ھه‌موو پێکھاته‌کان بکات و ببێته ھۆی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانیی زیاتر له‌وڵاتدا.