کرانه‌وه‌ی یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانی – پیشه‌سازیی ده‌ستی هه‌ڵه‌بجه
پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 5ی ئایاری 2022ی زاینی یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانی – پیشه‌سازیی ده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی دکتۆر«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی و کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 5ی ئایاری 2022ی زاینی یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانی – پیشه‌سازیی ده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی دکتۆر«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگار، جێگرانی پارێزگار، قایمقام و سه‌رۆکی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی ژووره بازرگانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و به‌شێک له چالاکانی ئابووری به فه‌رمی کرایه‌وه.
له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 80 هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگینی پێشه‌سازی کاری ده‌ستیی ئێران له پێنج پارێزگای کرماشان، کوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هه‌مه‌دان و ئیلام له ته‌نیشت چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ده‌ستڕه‌نگینی هه‌ڵه‌بجه، به‌رهه‌م و تواناکانی خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو.
له ئاھەنگی کردنه‌وه‌ی پێشانگاگه‌دا که له لایه‌ن میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به چڕی گواسترایه‌وه، سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له وته‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به دوو ره‌هه‌ندی کلتوری، هونه‌ری و بازرگانیی پێشانگای پیشه‌سازیی ده‌ستی و پێگه‌ی باڵای ئێران له جیهان دا له بواری پیشه‌سازیی ده‌ستی کرد که له داگری 400 بواری پیشه‌سازیی ده‌ستییه له وڵاتدا‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق دا له بواره جیا جیاکان.
«شوشته‌ری» هیوای خواست له خوله‌کانی داهاتووی ئه‌م پێشانگایه‌دا، هونه‌رمه‌ندانی زیاتر له پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران ئاماده بن. سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژه‌ی به تۆمارکردنی ناوچه‌ی هه‌ورامان کرد له رێکخراوی جیهانیی یۆنیسکۆ و رایگه‌یاند که ئه‌م بابه‌ته هه‌لێکی گرنگه بۆ ئێران و عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه کلتوری، هونه‌ری و به تایبه‌ت گه‌شتیارییه‌کانیان.
ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ تاکو رۆژی شه‌ممه به‌رواری 7ی ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له پاش ئاھەنگی کردنه‌وه‌ی پێشانگاکه هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، جێگری پارێزگار و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی به‌شی که‌رکوک له ژووره‌کانی پیشه‌سازیی ده‌ستی ئێرانیان کرد و له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان دا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه کلتورییه هاوبه‌شانه کرده‌وه.