«لاھوور شێخ جەنگی» سکاڵا دژی «بافڵ تاڵەبانی» تۆمار دەکات
بۆ دەست خستنەوەی پۆستەکەی جارانی «لاھوور شێخ جەنگی» لای دادگەی عێراق سکاڵای دژی «بافڵ تاڵەبانی» تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیای درەو، رۆژی 1ی ئابی ئەمساڵ دادگای کەرخ لە بەغدا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر سکاڵایەکی یاسایی دەدات کە «لاهور شێخ جەنگی» لەدژی «بافڵ تاڵەبانی» تۆماری کردووە، سکاڵایەک کە لەڕووی یاساییەوە ، بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە فەرمانگەی حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقدا هێشتا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکە،لەمپەر لەسەر هەرجۆرە گۆڕانکارییەک لە بەردەم یەکێتیی نیشتیمانی دا دروست دەبێ و ئەوە قەبوڵ ناکرێت کە بەبێ سازدانی کۆنگرە «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکایەتیی لایەنەکەی بکات.
وەک لە ھەواڵەکەی درەو میدیادا ھاتووە، ماوەی سێ رۆژە میدیاکانی یەکێتیی نیشتیمانی بەفەرمی «بافڵ تاڵەبانی»یان وەکوو سەرۆکی یەکێتیی ناساندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆسیەی یەکێتیی لە دادگای بەرایی کەرخ لە بەغدا، بەهۆی سکاڵایەکی «لاهوور شێخ جەنگی»یەوە گرفتی بۆ دروست بووە.
جێگای ئاماژەیە بەگوێرەی فەرمانی دادگای عێراق، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەتا دوای یەکلابوونەوەی کێشەی «بافڵ تاڵەبانی»و «لاهوور شێخ جەنگی» ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەکی حزبی خۆی بەشێوەیەکی یاسایی بچەسپێنێتو لە فەرمانگەی کاروباری پارتورێکخراوە سیاسییەکان لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری بکات، بەتایبەتیش دانانی «بافڵ تاڵەبانی» وەکو سەرۆکی حزب.