حوزه‌یران 22, 2022 06:56 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: لە دانوستانەکانمان دا بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەولەوییەت مەرجە سیاسی، ئابوریی و ژینگەییەکانن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، دانوستانەکانی ئەمجارەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق جیاوازە و وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز ئەولەوییەت نین بەڵکو ئەولەوییەت مەرجە سیاسی، ئابوریی و ژینگەییەکان دەبن.

 

قوباد تاڵەبانی رۆژی سێشەممە لەگەڵ مارتین جایگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و پرۆسەی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتویان کرد، لەراگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، جێگری سەرۆک وەزیران جەخەختی کردەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکان بە یەکدەنگی و بە پڕۆژەی هاوبەش بچنە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕو، "بە داخەوە لە رابردودا دانوستانەکان زیاتر لەسەر وەرگرتنی پۆست و ئیمتیازات چڕکرابوەوە، بەڵام ئەمجارەیان پرسە سیاسی ، ئابوریی و ژینگەییەکان ئەولەوییەتی دانوستانەکانیانە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان."

نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردوە، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی وزەی پاک کرا لە کوردستان و قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا لەمبارەیەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

سەرپەیڤ