تشرینی دووه‌م 28, 2022 06:25 Asia/Tehran
  • «حەکیم» لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی»: عێراق نابێ بکرێتە ڕێڕەوێک بۆ ھەڕەشەکردنی دژی دراوسێکان

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق میوانداریی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری کرد و لەم دیدارەدا جەختی لەوە کردەوە کە نابێ عێراق بکرێتە ڕێڕەوێک بۆ ھەڕەشە کردن لە وڵاتانی دراوسێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەییدعەمارحەکیم»و«نیچێرڤان بارزانی» بیروڕایان لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق وناوچەکە ئاڵوگۆڕ کردو مێژووی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردەکانی گەلی کورد و بنەماڵەی بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر و خوڵقاندنی ئەزمونی تازەی دیموکراسی تاوتوێ کرد.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای پشتبەستن بە دەستووری کرد بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرو ڕاشیگەیاند، بە ئەوبەردانانی بەرژەوەندییەکانی عێراق و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێتە هۆی وەری هاتنی بەرژەوەندیی هەمووان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەگەر هەمووان لە ھەوڵی چارەسەریی  ئەم جیاوازیانەدابن و ئەگەر پشت بەبنەمای ماف و ئەرکەکان ببەستن دیارە دەرفەتیش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا دەڕەخسێت.

بەڕێزی جەختیشی لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پابەندبوون بەو شتانە کردەوە کە لە دەستووردا هاتووە بە تایبەت ئەوەی کە نابێت عێراق ببێتە شوێنێک یان دەروازەیەک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ.

حەکیم دیسانەوە داوای پشتیوانی لە حکومەتی ئێستای کرد لە ڕێبازە جددیەکانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کار و نەھێشتنی بەشخوراویی کۆمەڵێک لە شار و پارێزگاکان.

سەرۆکی بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە بواری ئەمنیشدا ڕایگەیاند، هەرچەندە تیرۆر مەترسیی سەربازی دروست ناکات، بەڵام هێشتا بە هەڕەشەیەکی ئەمنی دادەنرێت و ئەم پرسە پێویستی بە بەردەوامیی هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەیە.

سەرپەیڤ