قوبادتاڵەبانی: بەغدا و هەولێر پێویستیان بە ڕێککەوتنێکی فرەلایەن هەیە
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێویستیی بەغداو هەولێر بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە، پێی داگرت.
«قوباد تاڵەبانی» لەبەیاننامەیەکدا نووسیی: یەکەمین ودوایین مژار و بژاردەی بەردەم حکوومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان ، ڕێککەوتنێکی گشتداگر ودرێژخایەنه بەپێی یاسای بنەڕەتیی عێراق کە خزمەتی بەرژەوەندیی هەمووشارومەندان بە گشت تاقم و ڕەگەز و نەتەوەیەکی وڵات دەکات .
تاڵەبانی لەم بەیاننامەیەدا وتی: لەودیداروچاوپێکەوتنانەی کەلە بەغدا لەگەڵ «لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق، «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیران و«محەممەد حەلبوسی» سەرۆک پەرلەمان، «عەمارحەکیم» ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانی و «ئەحمەد ئەسەدی» وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی ئەم وڵاتە هەمبوو، به دڵ خوازیاری پەرەی وتووێژەکان بووم بۆ دەسڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر- بەغدا لەداهاتوویەکی نزیک دا ، بەتایبەت لەبارەی گەڵاڵەی بوودجە ویاسای نەوت وگازه وه .
ناوبراو لە بەیاننامەکەی خۆیدا هەروەها نووسیی: چیدی بە قازانجی هیچ کەس یا لایەنێک نییە کە ئەم ڕێککەوتنە بخاتە دواوە، چونکا هەموو عێراقیەکان لەوان شارومەندانی هەرێمی کوردستان ، حەز دەکەن چاودێری و خزمەتیان بکرێت و بەم پێیە خوازیاری ئەوەن کە ڕێککەوتنەکان، کەش وهەوایەکی یاسایی دادگەرانە بۆ ڕاپەڕاندنی گفت و وبەڵێنی دوو لایەنە وباشتر بوونی دۆخی خزمەت گەیاندن دابین بکات.
قوباد تاڵەبانی لە بەیاننامەکەی خۆیدا هیواداریی دەربڕی کە هەرێمی کوردستان وبەغدا بەو گەشبینییەی کە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی «محەممەد شیاع سودانی» هۆگری چارەسەرکردنی زۆرێک لە گیرە وکێشەکانه ، دەستیان بە ئاستێکی پێشکەوتە لە پێوەندییەکانیاندا ڕابگات.