بارزانی: بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێم، پرۆسەی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415357-بارزانی_بەڕێوە_نەچوونی_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_لە_هەرێم_پرۆسەی_سیاسی_دەخاتە_ژێر_پرسیارەوە
«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵ دا، شەرعیەتی و ڕەوایەتیی هەرێم ڕووبەڕووی مەترسیی بەبڕشتانە دەکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2023 14:31 Asia/Tehran
  • بارزانی: بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێم، پرۆسەی سیاسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە

«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەڕێوە نەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵ دا، شەرعیەتی و ڕەوایەتیی هەرێم ڕووبەڕووی مەترسیی بەبڕشتانە دەکاتەوە.

«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئەمنیی میونشن ڕایگەیاند: هیوادارین ئەمساڵ دوای گەڕانەوەمان لە ئەڵمانیا و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدەین.

پیاوی ژمارە یەکی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی و یاساکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو بابەتە بە جددی وەربگرن.

جێگای ئاماژەیە ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان و درێژکردنەوەی ماوەی چالاکییەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە و ڕەخنەگرانیش دەڵێن، لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەهۆی شکست ھێنانیان لە هەڵبژاردن دا ڕێگری لە ئەنجامدانی دەکەن.