«قوباد تاڵەبانی» بۆ «مەسرور بارزانی»: ئامادەی هەموو هاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین
«قوباد تاڵەبانی» لە وەڵامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، رایگەیاندووە:ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین.
«قوباد تاڵەبانی» لە پەیامێکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە ڕایگەیاند، "داواکاریی تاکەکەسیمان نەبووەو نییە، بەڵکو داواکاری و بەرگریکردن بووە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کە پێمان وایە ئەمە دەکرێت ویست و داواکاریی هەموولایەکمان بێت، ئێمەش بەبەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە، ئامادەی هەموو ھاوکاری و هەنگاوێکی پێویستین.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی کوردییەوە، ئەمڕۆ دووشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوەو لەبەشێکیدا داوای لە قوباد تاڵەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی کرد"لەدوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی نەورۆز، بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران".
لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزدا، «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند "پێویستە هەموولایەکمان پەیامی نەورۆز بە جدی وەربگرین و دەرگا بکەینەوە بەڕووی چارسەرکردنی گرفتەکاندا.