تشرینی دووه‌م 20, 2023 18:00 Asia/Tehran

مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیی بڕیاریاندا هه‌فته‌ى داهاتوو خۆپیشاندانه‌کانیان ببه‌نه‌ شارى به‌غداو داواکاریه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ به‌حکومه‌تى عێراق ڕابگه‌یه‌نن.

ئه‌مڕۆ له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا مامۆستایانى ناڕازیى ئاشکرایانکرد،دواى بێئومێدبونیان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان‌و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى داواکاریه‌کانیان،ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌کانیان به‌ره‌و به‌غدا ده‌گۆڕن.

ئەوان ڕایانگەیاندوە کە سازش ناکه‌ین‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌بایکۆتى پرۆسه‌ى خوێندن وهه‌فته‌ى داهاتوو ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ده‌چینه‌ مه‌یدانى ته‌حریرو له‌سبه‌ینێشه‌وه‌ مامۆستایان ده‌ستده‌که‌ن به‌ره‌و چون بۆ به‌غدا بۆ مه‌یدانى ته‌حریری ئەو شارە  بۆئه‌وه‌ى خواست‌و داواکاریه‌کانمان به‌به‌رپرسانى حکومه‌تى عێراق بگه‌یه‌نین".ماوه‌ى دوو مانگه‌ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ به‌هۆى بایکۆته‌وه‌ له‌سنورى پارێزگاکانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاى کۆیه‌ په‌کیکه‌وتوه‌و به‌هۆى داواکردنى دوو موچه‌وه‌ مامۆستایان ئاماده‌نین بچنه‌وه‌ هۆڵه‌کانى خوێندن.

سەرپەیڤ