حەسەن فیدعەم: هەولێر بوودجە تەرخانکراوەکەی بەغدا ناداتە فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426443-حەسەن_فیدعەم_هەولێر_بوودجە_تەرخانکراوەکەی_بەغدا_ناداتە_فەرمانبەرەکانی_هەرێمی_کوردستان
"حەسەن فیدعەم"ی پارلمانتاری پێشووتری پارێزگەی بابل لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو بوودجەی کە بەغدا بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تەرخان کردوەو بەڕێی کردۆتە ئەو هەرێمە، لەلایەن ئەو کاربەدەستانەوە نەدراوەتە مووچەخۆران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 11, 2024 06:30 Asia/Tehran

"حەسەن فیدعەم"ی پارلمانتاری پێشووتری پارێزگەی بابل لە پارلمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو بوودجەی کە بەغدا بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تەرخان کردوەو بەڕێی کردۆتە ئەو هەرێمە، لەلایەن ئەو کاربەدەستانەوە نەدراوەتە مووچەخۆران.

"حەسەن فیدعەم"ی پارلمانتاری پێشووتری پارێزگەی بابل لە پارلمانی عێراق، وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە کە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو بوودجەی کە بەغدا بۆ فەرمانەرانی هەولێری تەرخان کردوەو بەڕێی کردۆتە ئەو هەرێمە ناداتە مووچەخۆران، داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی وڵاتەکەی کرد کە بەباشی چاودێری ئەو پرسە بکا.

"حەسەن فیدعەم" هاوکات وێرای ئاماژەش بەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچکات داهاتە نەوتیەکانیش ڕادەستی بەغدا ناکا، وتی: هەولێر بۆ زەخت خستنە سەر هەولێر لە ئەمریکا یارمەتی وەردەگرێ و بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تەنانەت دینارێکی داهاتەکانی خۆشی ناداتە بەغدا.