سەفین دزەیی: پارتی و یەکێتی لەسەر کارنامەی حکومەت رێککەوتوون
ئادار 14, 2025 17:53 Asia/Tehran
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی کارنامەی حکومەت گەشتوونەتە رێککەوتن و تەنها دابەشەکردنی پۆستەکان ماوە.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ وتووێژی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کارنامەی حکومەت ئێستایش بەردەوامە و دوولایەن لەسەر کارنامەی حکومەت رێککەوتوون.
سەفین دزەیی جەختی کرد؛ قۆناغی داهاتوو قۆناغی دابەشکاری پۆستەکانە لە نێوان هەردوولادا و تەنها ئەوە ماوەتەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی: "هیوادارین کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوویی پێکبهێنرێت".