مووچەخورانی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی
ئاب 13, 2025 17:54 Asia/Tehran
ئه مینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە بارەی قەیرانی ئابووری، دواکەوتنی مووچە و پێبەندنەبوونی هەولێر وبەغدا بە ڕێککەوتنەکان دیداریان کرد.
عەلی باپیر، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لەم دیدارەدا وێڕای وتووێژ لەبارەی پێوەندی نێوان دوو حزب، دەستیان دایە لێکدانەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان ، عێراق وناوچە وپیداگریان کرد کە درێژەی قەیرانی ئابووری، دواکەوتنی مووچە وپێبەند نەبوونی هەولێر وبەغدا بە ڕێککەوتنەکان، دۆخێکی دامەزراندووە کە کارمەندان ومووچە خورانی هه رێم، تاوانی بدەنەوەوببنە قوربانی ئەم دۆخە. دوولایەن دواکەوتنی مووچە وپێبەند نەبوونی هەولێرو بەغدا بە ڕێککەوتنەکانیان بەهۆکاری سەرەکی زەخت وگوشاربۆسەر کارمەندان ومووچە خوران زانی.