بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی خوراگربه رانبه ربه ئانتی بیوتیک لە کەرتی غەززە
جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە حاڵێکدا توندتر بووە کە سەرچاوە تەندروستیە نێودەوڵەتیەکان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە کانی خوراگربه رانبه ربه ئانتی بیوتیک لە کەرتی غەززە هەواڵیان داوە.
سەرچاوە بەناوبانگەکانی پزیشکی جیهان ڕایانگەیاندووە کەرتی غەززە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی خوراگربه رانبه ربه ئانتی بیوتیک لە سەرانسەری ئەم ناوچەیە وهەڕەشەی تازە ڕووبە ڕوو بوونەتەوە .
" ڕێک پیرکورن " نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەفەلەستین وتوویەتی کە پاشەکەوتە دەرمانیەکان لە غەززە بەگشتیی تەواو بووە وفەلەستینیەکان لە دۆخی کارەساتباردان وهۆشداری دا کە بەرزبوونەوەی ئاستی بەکتریا خوراگره کان بە دەرمان به مانای نەخۆشیی مەترسیدار وگوێزرانەوەی خێراتری نەخۆشییە هه وکردن وچڵکیەکانە. بەڕێوەبەری کۆگەی پزیشکی شێفا ڕایگەیاند کە ٣٢٠ هەزارمنداڵ لە کەرتی غەززە لەگەڵ بەدخۆڕاکی ڕووبەڕوون ، کە لەم نێوانەدا ، ١٧ هەزار منداڵ تووشی بەدخۆراکی بوونە. ناوبراو پیداگرت کە نەخۆشخانەکان تەنیا ئەتوانن بە وەشاندن وکۆتانی گیراوه پزیشکیەکان ، منالان لە درێژماوه دا زێندوو ڕابگرن بەڵام ئەم کارە دەرمانی تۆکمە وتەواو ناێتە ئەژمار/.
ناوبراو بە پیداگری لەسەر ئەمەکە بەپیی ڕەهەندە جیهانیەکان، غەززە لەگەڵ قات وقڕی ڕاستەقینە ڕوبە ڕوویە ، لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کرد هەتا ئەم ناوچە وەکوو ناوچەی کارەساتباری توشبووبە قات وقڕی ڕابگەیەنێت.
بەرنامەی جیهانی خۆراکیش لە وڵاتانی جیهان داوای کردووە هەتا بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی یارمەتیەکان وهاسانکاری ناردنی بۆغەززوە تەگبیری خێرا بگرێتە بەر.
ئەمەلەحاڵیکدایە کە زۆرێک لە کاربەدەستانی ڕۆژئاوایی دڕێژەی گەمارۆ وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززەیان بە توندی ئیدانە کردووە وخوازیاری کۆتاییدانی خێرای جینۆساید لە م کەرتە بوون.