دۆسیەی لالەزار بە داخوازی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی دەخرێتە بەردەست نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442184-دۆسیەی_لالەزار_بە_داخوازی_پارێزەرانی_لاهوور_شێخ_جەنگی_دەخرێتە_بەردەست_نەتەوە_یەکگرتووەکان
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهوور شێخ جەنگی‌ ڕایگەیاند کە دۆسییەکەی لالەزار ئاڕاستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • دۆسیەی لالەزار بە داخوازی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی دەخرێتە بەردەست نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگریی لە لاهوور شێخ جەنگی‌ ڕایگەیاند کە دۆسییەکەی لالەزار ئاڕاستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەکرێت.

بورهان ڕەشید گوڵە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:" ئەم مەسەلەیە دۆسیەیەکی یاساییە. ئێمە نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەولێر و هەروەها کونسوڵخانەی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەم مەسەلەیە ئاگادار دەکەینەوە و هەرگیز بەرامبەر بەوە بێدەنگ نابین."ناوبراو داوای لە بنەماڵەکانی گیراوان و کەسانی بێسەر و شوێن لە دۆسییەکەی لالەزار کرد کە ئەوان لە ناونیشانی  کەسوکاری گیراو و بێسەروشوێنیان ئاگاداریان بکەنەوە. هەروەها پێیشیداگرت: دڵنیایی دەدەین بە بنەماڵەکانی گیراوان و کەسانی بێسەر و شوێن لە دۆسییەکەی لالەزار کە لە هەوڵەکانی ئازادکردنیان بەردەوام دەبین.