ئه‌نجومه‌نی وهزیراني هه‌رێم: پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا دەبێ لەسەتا چواردە پۆینت یەك بێت
شوبات 11, 2026 17:42 Asia/Tehran
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبۆوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داواي له حكومه‌تی ناوە ندی كرد، "ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم كه لەسەتا چواردە پۆینت یەكە ، بكرێته بنه‌ما بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شایسته ده‌ستورییه‌كانی.