ڕێككەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سیاسیی هاوبەش هاوشێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
دوو پارتی سەرەکیی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق، "ئەنجوومەنێكی سیاسیی کورد" هاوشێوەی "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" و "ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی سوننە" لە بەغدا پێکدەهێنن
"وەفا محەممەد کەریم"، ئەندامی پارتی ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی سیاسی کورد ڕێککەوتوون کە بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ بێت و سەرۆکایەتیەكەشی لە ئەستۆی مەسعود بارزانی دەبێت، هەروەها هەموو حیزبە کوردستانییەکان دەتوانن بەشداری ئەم ئەنجومەنە بکەن .ناوبراو وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامی گرتووەو هیوادارم بەم نزیکانە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.
وەفا محەممەد کەریم وتیشی: ئەو ئەنجوومەنە کە بڕیارە بە بەشداریی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە تاووتوێی پرسە ستراتیژییەکان و لە سەرووی ئەوانیشدا دیاریكردنی کاندیدی سەرۆک كۆماریەتی هەرێمی لە ئەستۆ دەبێت.
درێژەی ناکۆکییەكانی نێوان پارتی و یەکێتی بووەتە هۆی ئەوەی هەروا هەرێمی کوردستان بێ کابینەی نوێ بمێنێتەوە، هەروەها هەردوولا نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق ڕێکبکەون .