پاڵپشتیی نێچیرڤان بارزانی لە کۆنترۆڵکرانی چەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە
لەدیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی پشتگریی خۆی لە کۆنترۆڵی چەک لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، تەوەری سەرەکیی ئەو چاوپێکەوتنە، دۆخی ناوخۆی عێراق بوو و دوولایەن لەسەر ئەو بابەتە هاوڕا بوون کە ئاسایش و سەقامی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە بەستراوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها پشتگریی هەرێمی کوردستان لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی ناوەندیی عێڕاقی راگەیاند و جەختی کرد لەسەر چارەسەریی پرسی چەک لەڕێی وتووێژ و تەبایی؛ بەجۆرێک کە دەستەبەری ئەوە بکا کە چەک تەنیا لەدەست دەوڵەتدا بێ.
هەروەها گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا بەپێی دەستوور، مسۆگەرکردنی ماف و شایستەکانی هەموو پێکهاتەکان و پرسی بودجەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.