نێچیرڤان بارزانی: هەموو هێزی پێشمەرگە خراونەتە چوارچێوی وەزارەتی پێشمەرگەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i446916-نێچیرڤان_بارزانی_هەموو_هێزی_پێشمەرگە_خراونەتە_چوارچێوی_وەزارەتی_پێشمەرگەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پرۆسەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی سەرلەنوێی هێزی پێشمەرگەی هەرێم ڕاشیگەیاند: هەموو هێزی پێشمەرگە دەخرێنە نێو چوارچێوی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی فەرمی ئەم گۆڕانکارییە گرینگە ڕادەگەیەنین. 
(last modified 2026-09-21T14:59:12+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2026 18:24 Asia/Tehran
  •  نێچیرڤان بارزانی: هەموو هێزی پێشمەرگە خراونەتە چوارچێوی وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بە پرۆسەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی سەرلەنوێی هێزی پێشمەرگەی هەرێم ڕاشیگەیاند: هەموو هێزی پێشمەرگە دەخرێنە نێو چوارچێوی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و ئێمە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەواڵی فەرمی ئەم گۆڕانکارییە گرینگە ڕادەگەیەنین. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێستاکە کەشێکی سیاسیی باشتر زاڵە بەسەر هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی هەرێمی کوردستانیش بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هەنگاوگەلێکی بەبڕشتانە و دوایین هەوڵەکانی هاوپێوەند بە پێکهێنانی کابینەی تازەی هەرێمی کوردستان وتی: ناتوانم بڵێم ڕێک کەی کابینە پێک دێت، بەڵام ئەوە پشتڕاست دەکەمەوە کە دیدارگەلێک لە نێوان سەرۆکوەزیران و جێگرەکانی ، لە نێوان لایەنەکان و هەروەها لە نێوان مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە چووە. ئێستا تەنیا دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە پرۆسەی پێکهێنانی کابینە ڕوو بە پێشەوەیە، هەرچەند ناتوانم بڵێم کە کەی ئەو پرۆسەیە تۆکمە دەبێت.