تورکیا بنکەکانی پشکنینی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاد کرد
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی تورکیا لەجیاتی کەمکردنەوەی ژوماری بنکەکانی پشکنینیان لە باکووری عێراق، خاڵی پشکنینی تازەیان لەو ناوچەدا دامەزراندووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای سلێمانی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەعلومە رایگەیاند؛ گەڵاڵەیەکی تورکیا بۆ کۆنترۆڵی ناوچە سنوریەکان لە پارێزگای هەولێر و نەینەوا خەریکە، جێبەجێ دەکرێ کە بە گڵۆپی کەسکی ئەمریکاو هاوکات لەگەڵ زیادکرانی ژوماری بنکەکانی پشکنینی سوپای تورکیا لە چل بنکە لە ساڵی ڕابردوودا بۆ سەد بنکە لەمساڵدا پێوشوێن دەگیردرێ.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: ژوماری هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق کتوپڕ بۆ زیاتر لە چوارهەزار کەس زیادی کردووە کە چوونەسەرێکی بەرچاوە لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا، ئەوە لەکاتێکدایە کە پاش چەکداماڵینی پەکەکەو راگیرانی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان ئەو پارتەو تورکیا، درێژەی ئامادەبوونی ئەو هێزانە هیچ پاسایەک هەڵناگرێ.
ئەو سەرچاوە لە کۆتاییدا رایگەیاند کە تورکیا دەیان گوندی سەرسنووریی لە باکووری عێڕاقی خستووەتەژێر کۆنترۆڵی خۆی؛ کردەیەک کە لەگەڵ بێ دەنگەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا بەرەوڕوو بووەو پیشاندەری ئەوەیەکە ئەوان پێشتر لە کنەی هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ قووڵایی خاکی عێراق و ڕەزامەندیی ئەمریکا ئاگادار کراونەوە.