رووفاتی ٢٥ قوربانیی ژینۆسایدی ئێزدییەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i447120-رووفاتی_٢٥_قوربانیی_ژینۆسایدی_ئێزدییەکان_ڕادەستی_بنەماڵەکانیان_دەکرێ
ڕووفاتی ٢٥ کەس لە قوربانیانی ژینۆسایدی ئێزدییەکان پاش تۆکمەکرانی قۆناخەکانی ناسینەوەو ئەنجامدانی تاقیکاریی دی ئێن ئەی، لە بەغداوە دەگوێزرێنەوە شنگاڵ و رادەستی خێزانەکانیان دەکرێن.
(last modified 2026-10-03T09:35:46+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 13:03 Asia/Tehran
  • رووفاتی ٢٥ قوربانیی ژینۆسایدی ئێزدییەکان ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێ

ڕووفاتی ٢٥ کەس لە قوربانیانی ژینۆسایدی ئێزدییەکان پاش تۆکمەکرانی قۆناخەکانی ناسینەوەو ئەنجامدانی تاقیکاریی دی ئێن ئەی، لە بەغداوە دەگوێزرێنەوە شنگاڵ و رادەستی خێزانەکانیان دەکرێن.

لەکۆی ئەو تەرمانەی لەو قۆناخەدا ڕادەست دەکرێن، شازدە کەس لە قوربانیانی گوندی کوچۆ، چوار کەس لە گوندی هەردان و دووانیان سەر بە گوندی تەل بناتن. سێ کەسی دیکە لە قوربانییەکان، خەڵکی ناوچەکانی سولاغ، وەردیەو بوریک بوون.

بەڕادەست کرانی ڕووفاتی ئەو تاقمە لە قوربانیان ، ژوماری ڕووفاتی قوربانیانی ژینۆسایدی شنگال کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تاکوو ئێستا ناسراون و گەڕێندراونەتەوە زێدەکەیان، بۆ سێ سەدو بیست و یەک کەس زیاد دەکرێ.

چالاکوانان و کەسوکاری قوربانیان خوازیاری ڕوونبوونەوەی چارەنووسی تێکڕای ئەو ئێزدیانەن کە لەئاکامی هێرشی داعش بۆسەر شنگال بێ سەروشوێن بوون یان ڕفێندراون و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە لەدەستدا نیە.