-
دوای جەژنی قوربان یەکێتی و پارتی کۆ دەبنەوە
تهمووز 09, 2022 18:56بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە: دوای جەژنی قوربان بڕیار وایە هەردووک مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
-
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە : با ئەم بۆنەیە بکرێتە دەرفەتێک بۆ یه‌کڕیزى، ته‌بایى، یه‌کترقبووڵ کردن
تهمووز 09, 2022 12:36سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە و داوا دەکات ئەم بۆنەیە بکرێتە دەرفەتێک بۆ یه‌کڕیزى، ته‌بایى، یه‌کترقبووڵ کردن.
-
سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان: ڕێککەوتن، سازان و هاوسه‌نگی کلیلی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانه
تهمووز 07, 2022 03:05بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی «عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق» عێراق رایگه‌یاند: ھەر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ڕێککەوتن، سازان و هاوسه‌نگی بوین، چونکه پێمان وایه ئه‌وه کلیلی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانه.
-
گرێبه‌ستى ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
تهمووز 04, 2022 17:55دادگاى که‌رخ ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و دۆسیه‌ى به‌شێک لهکۆمپانیاکانیشى دواخست.
-
فڕۆکەکانی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد
تهمووز 04, 2022 11:26درەنگانێکی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومانکردو زیانی زۆریان گەیاند بە ژینگە و کوێستانەکانی سنوورەکە .
-
سبەی دوشەممە ، بنکەی بازرگانی کردنی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
تهمووز 03, 2022 10:44بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
-
ڕاوێژکاریی پارت و لایەنە کوردستانییەکانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە بژارەی دواجاری سەرۆکایەتیی عێراق
تهمووز 02, 2022 19:16ئەندامێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە ئەم حیزبە و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی کاندیدی دواجار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر دەکەن.
-
موسەننا ئەمین: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا چووەته ڕاده‌ی تاوان
تهمووز 01, 2022 10:57موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە: هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یە بەڵکو گەییشتووەتە ئاستی تاوانیش، وای ھەڵدەگرت حکومه‌تی هه‌رێم له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی هه‌ڵوێسته‌یه‌کی بکردایه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بیکردایه بە ده‌رفه‌تێک بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و بۆ هاوتاکردنی نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نرخی سۆمۆ.
-
پارێزگاری ھەولێر باسی داخستنی ناوەندەکانی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت ئەکات
حوزه‌یران 30, 2022 14:50ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە ڕێگری لە فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەرکردووەو بەپێی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و چۆڵی بێ مۆڵەت دەکەن.
-
په‌رله‌مانى کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەند کرد
حوزه‌یران 29, 2022 14:57لەکۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگى په‌رله‌مانتاران هەمواری یاسای نەوت و گازی هه‌رێمى پەسەند کرد.