-
عیراق له بارەی هێرشهکانی تورکیا بۆسهر ههرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەکۆڵێتەوە
ئاب 09, 2020 14:44لهسهر هێرش و لهشکرکێشان و بۆردومانهکانی تورکیا لە ناوچهکانی ههرێمی کوردستان حەوتەی داهاتوو لێژنهیهک له پهرلهمانی عیراق لهگهڵ ههردوو وهزیری ناوخۆ و بهرگری کۆدهبنهوه.
-
تورکیا بۆردومانی دوو چیای زاخۆی کرد
ئاب 08, 2020 10:46بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاب تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بە سەختی تۆپباران کرد.
-
413 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکران
ئاب 08, 2020 05:20وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، 413 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 12 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
-
پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر چەند ناوچەی سلێمانی
ئاب 08, 2020 03:08ئەرتەشی تورکیا بۆجارێکی دیکە چەندین ناوچەی پارێزگەی سلێمانی بۆردومانکرد .
-
فڕۆکەکانی تورکیا جارێکی تر سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستان دەبەزێنن
ئاب 07, 2020 15:08فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ئەمڕۆ جارێکی تر سنووری ئاسمانیی ھەرێمی کوردستانیان بەزاندو ناوچەی شارباژێریان بوردومان کرد.
-
مەسرور بارزانی: هاوخەمی گەلی لوبنانین
ئاب 04, 2020 23:32مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان دوپات دەکاتەوە.
-
ھاوخەمی دەربڕینی نێچیرڤان بارزانی بۆ گەل و دەوڵەتی لوبنان
ئاب 04, 2020 23:15دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پێتەختی لوینان، نێچیرھان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی لوینان دەربڕی و ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.
-
سنووری ئیبراھیم خەلیل دادەخرێت
ئاب 04, 2020 10:08میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی داخرانی سنووری ئیبراھیم خەلیلیان کردووە بۆ ماوەی حەوتەیەک .
-
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان
ئاب 03, 2020 08:42نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ێعراق بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان بە دەستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە .
-
مەسرور بارزانی: پێویستە لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
ئاب 03, 2020 06:22سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاب، لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆساید و بێسەروشوێنکردنی ئێزدییەکاندا وتی پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆ ئاوەدانکردنەوە و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، بە شێوەیەک کە هیچ "هێزێکی چەکداری بیانی و میلیشیاکان" لە شنگال نەمێنن و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.