-
ئامادەیی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرەدان بە پێوەندیی گەشتیاریی لە گەڵ ئێزاندا
May 09, 2020 10:12وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران، پێشتریت چەندین چار بە فەرمی سەردانی ئێران کراوە و بەشدار بوونە لە کۆبوونەوە و پیشانگاکانی پەیوەندیدار بە گەشتیاری.
-
سەرکردایەتی یەکیەتی لەسەر دۆخی ھەرێم کۆدەبێتەوە
May 09, 2020 12:41فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ 10ی ئایاری 2020 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسلێمانی کۆببێتەوە و دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاووتوێبکات.
-
بڕیار بوو ئەمڕۆ بێ ، دانیشتنی پارتی و یەکیەتی دیسان دواکەوت
May 09, 2020 07:30کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکیەتی بۆ چەندەمین جار دیسان دواکەوت .
-
شاندی هەرێم ئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراق راگەیاند
May 09, 2020 05:41شاندی دانوستانکاری هەرێم لەبەغدا رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا، شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانی ئەرێنی بوون و خاڵەکانی ناکۆکی نێوان ھەرێم و عێراق دیاری کران.
-
مزگەوتەکانی سلێمانی دەکرێنەوە
May 08, 2020 00:16پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەمڕۆ ھەینی وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیی ھاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ،مزگەوتەکانی سەرتاسەری ئەم پارێزگایە بکاتەوە.
-
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان: له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزباییم له موسته‌فا کازمی کرد
May 07, 2020 13:20مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاندووە له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له مسته‌فا کازمی کردووە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
-
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد
May 07, 2020 13:05نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی متمانە بەخشران بە کابینەکەی لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە کرد.
-
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ مسته‌فا کازمی خواست
May 07, 2020 12:52مەسعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، پیرۆزبایی له مسته‌فا کازمی کرد وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عیراق و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
-
یەکێتی و پارتی شەممەی داھاتوو کۆ دەبنەوە
May 05, 2020 13:01سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
-
فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان : ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌ستی داوه‌تێ، پێشهاتێکی مه‌ترسیداره
May 04, 2020 19:23فراکسیۆنی کۆمه‌ڵای ئیسلامیی له په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه‌که‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و ئه‌و هه‌وڵانه به "پێشهاتێکی مه‌ترسیدار و خراپ" وه‌سف ده‌کات.