-
حاڵه‌تێکی دیکه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا له شاری هه‌ولێر تۆمار کرا
ئادار 10, 2020 00:23وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا تۆمار کردنی حاڵه‌تێکی دیکه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
-
جووتیار عادل: دابه‌شکردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت
ئادار 09, 2020 16:18جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شکردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و حکومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه ژماره‌یه‌ک بڕیاری خۆپارێزی ده‌رکردووه. داواشی له هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت کرد، پابه‌ندی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی بن.
-
پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن
ئادار 08, 2020 15:15سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئافرەتانی کوردستان هەمیشە بەشدارییەکی کاریگەریان لە بوارە جیاکانی خەبات و تێکۆشان‌دا هەبووە، ئەمڕۆش بە کردەیی ڕۆڵێکی کارا لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبینن.
-
ڕوانگەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق
ئادار 08, 2020 05:23ڕاوێژکاری ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق پێی داگرت کە کوردەکانی ئێراق خوازیاری چاکسازی لە ناوەندەکانی ئەم وڵاتە، چارەسەر کردنی کێشەکان، پێبەندی بە یاسای بنەڕەتی و بنەما و پرەنسیپی بەشداری و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی بەروەختن.
-
بۆردومان کرانی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێر لە لایەن سوپای تورکیاوە
ئادار 08, 2020 05:22سوپای تورکیا دیسان دەستی کردەوە بۆردومان کردنی ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمجارە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێری کردە ئامانج.
-
نوێنەری پەرلەمانی کوردستان خوازیاری بەڕێوە چوونی دانیشتنی پەرلەمانی لە حەلەبجە بوون .
ئادار 07, 2020 15:1960 کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان خوازیاری دانیشتنی پەرلەمان لە شاری حەلەبچە و لە ساڵڕۆژی بوردمانی کیمیایی ئەو وڵاتە بوون .
-
بوردمانی یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێر لە لایەن تورکیاوە
ئادار 07, 2020 14:07ئەرتەشی تورکیا جارێکی دیکە دەستی داوەتە بوردمانی ناوچە ئاوادانەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای هەولێری کردووەتە ئامانج .
-
بزووتنەوەی ئیسلامی: حزبەکانی دەسەڵات بەری رەنجی راپەڕینیان بۆخۆیان قۆرخ کردووە
ئادار 05, 2020 14:01وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، حزبەکانی دەسەڵات بەری رەنجی راپەڕینیان بۆخۆیان قۆرخکردوە، دەشڵێت،دەسەڵات بەهۆی زوڵم و نادادپەروەری وای لە زۆربەی خەڵکی کوردستان کردووە پەشیمانبن لەوەی کە راپەڕینیان ئەنجامداوە.
-
تەندروستیی ناوچەی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی 24 کاژێری رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە
ئادار 05, 2020 13:38به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ناوچەی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند،"لە 24 کاژێری رابردودا پێنج کەس لە پەروێزخانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و رەوانەی کەرەنتینەکانی سلێمانی و کەلار کراون.
-
سەرۆکایەتیی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان: قۆناغێکی نوێی راپه‌ڕین ده‌ست پێ ده‌کات
ئادار 05, 2020 13:38سەرۆکایەتی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان لە یادی راپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"له‌م ساڵیاده مه‌زنه‌ی راپه‌ڕین دا، مژده‌تان پێده‌ده‌ین که له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی و ده‌ستپێکردنی قۆناغی نوێی خه‌بات، قۆناغێکی نوێی راپه‌ڕینیش ده‌ست پێده‌کات"