تشرینی یه‌که‌م 31, 2017 10:35 Asia/Tehran
  • وەرزی  چنینەوەی زەعفەران لە ئێران

زەعفەران زۆرتر بۆ رەنگ کردن و بۆنخۆش کردنی خواردەمەنی وەک برینج و کولیچە و ناوساجی و شتی دیکە بەکاری دەبەن.

زەعفەران بۆ گەدە زۆر باشە و دەبێتە هۆی دەوڵەمەند بوونی خوێن. زەعفەران نابێ لە رووناکاییددا دابنرێ و دەبێ لە شووشەی سەر داخراودا بێ و لە شوێنێکی تاریکدا بپارێزرێ، دەنا تام و رەنگ و بۆنەکەی لە کیس دەچێ. نرخی زەعفەران لە زێڕ گرانترە و هۆیەکەشی ئەوەیە کە دەبێ بۆ 1 کیلو زەعفەران لە 80000 تاکوو 100000 گوڵ کۆ بکرێتەوە.

سەرپەیڤ