دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 10-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
درێژەی دەستدرێژکاریی لەنێو خاکی سوریا
تانگەکانی ڕژێمی زایونیی چوونەتە نێو قوڵایی خاکی سوریا و گەیشتونەتە چل کیلۆمەتری دیمەشق
02
بەزاندنی سەروەریی سوریا هەواڵدەریی
سپۆتنیک : کۆپتەرەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایونیی لە چەن شوێنیی بەرزاییەکانی قەلمون لە ریف دیمەشق نیشتنەوە
03
ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز : ئەمریکا و تورکیا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی کورد لە منبج و ڕادەستکردنی بە چەکدارانیی سەر بە ئەنقەرە ڕێککەوتوون
04
بۆمبارانی بەندەری لازقییە
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بەندەرەکان و دامودەزگا دەریاییەکانی سوریا لە لازقییەیان بۆمباران کرد
05
ناسەقامگیرکردنیی سوریا
وەزارەتی دەرەوەی عەڕەبستان : داگیرکردنی جەولان لەلایەن ئیسڕائیلەوە ، چانسی گەڕانەوەی سەقامگیریی و ئاسایش بۆ سوریا لەناودەبات
06
داوای دادگاییکردنی ناتانیاهۆ
لاپید سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن : ناتانیاهۆ بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئیسڕائیل و دەبێ دادگایی بکرێت
07
نوێژی بەجەماعت لە مزگەوتی حەزرەتی زێنەب (د.خ)
دوێنێ ژومارێک شیعە لە مزگەوتی حەزرەتی زێنەب (د.خ) کۆبوونەوە و نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارەیان بەرپاکرد