دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 11-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ڕێبەری باڵای شوڕش : ڕووداوەکانی سوریا پیلانی ئەمریکی زایۆنیە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا بەرهەمی پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنیستییە و حکوومەتێکی دراوسێی سووریاش ڕۆڵی تێیدا هەیە
2
زەبری گوردانەکانی قەسام لە ئەرتەشی تیرۆر
گوردانەکانی قەسام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە دوو بۆسەی سەربازیدا لە میحوەری شەڕ لە گەڕەکی ئەلجینا لە ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفح ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانی زایۆنیستیان کردووەتە ئامانج
3
بەرزبوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە
سەرچاوە فەلەستینیەکان باسی شەهید بوونی 48 فەلەستینیان کرد بە هۆی بۆردمانی ئوردوگای نوسەیرات لە ناوەند و دەروبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکوری غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
4
نەیاریەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ بنپێکرانی یەکپارچەیی خاکی سووریا
ئیستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەم ڕێکخراوە دژی هەر پێشێلکارییەکی یەکپارچەیی خاکی سوریایە، بەتایبەتی لە جۆلان.
5
پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە
سوپای تیرۆری ڕژێمی زایۆنی بە ١١ پێشێلکاری دیکەی ئاگربەست، تا ئێستا 194 جار ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنانی پێشێل کردووە
6
ئیدانەکردنی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر سوریا
عەبدوڵڵا گوێل، سەرۆکی پێشووی تورکیا، وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا، داوای لە ئەمریکا کرد ئەم دەستدرێژیانەی ئیسرائیل ڕابگرێت.
7
یەمەن کەشتییە ئەمریکییەکانی کردە ئامانج
یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای یەمەن، هێرشی دەریایی،بە خۆفڕ و مووشەکی بۆ سەر 3 کەشتی ئەمریکی و هێرش بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی یافا و عەسقەلانی ڕاگەیاند