دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 11-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ڕێبەری شۆڕش: پەرەی خۆڕاگری هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران ، جەختیان کرد کە بە یارمەتی خودا ئێران بەهێزە و بەهێزتر دەبێت، هەروەها پەرەی خۆڕاگری زیاتر لە ڕابردوو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.
2-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر لازقیە وتەرتوس
فرۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕو چوارشەمە پارێزگاکانی لازقیە وتەرتووس لە سوریایان بۆردمان کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێدیاکان ئەرتەشی تیرۆر خەریکی کردنە ئامانجی کەنارئاوەکانی ڕۆژئاوای سوریان
3-
ئەنقەرە خەیانەتی بە مۆسکۆ کرد
"ئەلێکساندەر دوگین"، ڕاوێژکاری پوتین کردەوەی ئەنقەرەی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا بە خەیانەت بە مۆسکۆ زانی و نووسی: ئەردۆغان هەڵەی کرد و پەژیوان دەبێتەوە
4-
گرتنی نەیارانی سیاسەتەکانی ئەردۆغان
نۆ چالاکی کۆمەڵایەتی تورکیا و ڕەخنەگرانی سیاسەتە بازرگانییەکانی ئەردۆغان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە ئەستەموڵ دەستبەسەر کران. و رایانگەیاند کە بەتاوانی بێ ڕێزی کردن بە سەرۆک کۆمار ڕووبەڕووی دەستدرێژی توندی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە.
5-
لەسەدا 86 غەززە لەناوچووە
نووسینگەی مێدیایی حکومەتی فەلەستین ڕایگەیاند کە زیاتر لە 86 لەسەدی غەززە وێران بووە و ڕایگەیاندووە کە ٣٧ ملیار دۆلار زیانی سەرەتایی ڕاستەوخۆی شەڕی جینۆساید لە غەززەیە.
6-
توڕەیی بەحرەینییەکان لە فەرمانڕەواکانی وڵات
خۆپیشاندەرانی بەحرەین لە دوای پەلامارەکانی سەر بەندیخانەی ناوەندیی جۆ لە ئەبوسەیبە، بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی بەحرەینیان ئیدانە کرد.