کانونی یه‌که‌م 11, 2024 19:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ڕێبەری شۆڕش: بە دڵنیاییەوە گەنجە دلێرەکانی سوریا هەڵدەستن و سەردەکەون

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس، جەختی لەوە کردەوە کە گەنجە دلێرەکانی سوریا هەڵدەستن و سەردەکەون. وەک گەنجانی عێراق کە ئەمریکییەکانیان دەرکرد، گومان لەوە نەکەن کە ئەمە ڕوودەدات و ئەمریکاش لە ناوچەکە لەلایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە دەردەکرێت.

 

2-

پڕۆژەی بەریتانیا و ژووری ئۆپەراسیۆنی تورکیا" بۆ ڕووخاندنی ئەسەد

ئەنجومەنی سیاسی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ا، وردەکاریی پڕۆژەی بەریتانیا و ژووری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی سوریای ئاشکرا کرد و هۆشداریشیدا سەبارەت بە چالاکییەکانی هەمان ژووری ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی عێراق.

 

 

 

 

3-

نەتەوە یەکگرتووەکان : دۆخی غەزە نالەبارە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا، سیگرید کاگ هاوئاهەنگاری باڵای کاروباری مرۆڤ دۆستانە و بنیاتنانەوەی غەز ڕایگەیاند : دۆخی کەرتی غەززە بەتەواوی نالەبار و سامناکە

 

 

4-

 

 

دیداری سەر کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوە

لە دیداری سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی  سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر،عێراقچی  جەختی لە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە

 

5-

 

ڕەتکرانەوەی بانگەشەی سێ وڵاتی ئوروپایی لە لایەن ئێرانەوە

 ئیسماعیل بەقایی بانگەشەی سێ وڵاتی ئوروپایی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانی ڕەت کردەوە و وتی : چالاکی ئەتومی ئێران لە ژێر چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دایە

 

6-

 

پەلاماری دەیان شارۆچکە نشین بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

 دەیان شارۆچکە نشین لە ژێر پاراستنی چەکدارانی  تیرۆر جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا

.