کانونی یه‌که‌م 12, 2024 08:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

درێژەی جەنایەتی زایۆنیەکان لە سووریا

هاوکات لەگەڵ  ڕووداوەکانی سووریا ڕژێمی زایۆنی 480 پەلاماری بۆسەر سورویا ئەنجام داوە و لەسدا هەشتای ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لەناو بردووە .بە دەستپێکردنی ئاژاوەگێڕی، تێکدانی ژێرخانەکان  و تیرۆرکردنی ئامانجدار، بەدوای بە دی هاتنی  پیلانەکانی خۆیەتی .

2

داوای ئاگربڕی خێرالە غەزە لە لایەن کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

شەوی چوارشەممە کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٥٨ دەنگی ئەرێ ، ٩ دەنگی نەیار و ١٣ دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد و داوای ئاگربەسی دەستبەجێ و بە بێ شەرت و مەرج و هەمیشەیی لە غەززەی کرد.

3

ئەنجومەنی ئاسایش لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنی بکات

ئەمیر سەعید ئیروانی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ  لێپرسینەوەلە ڕژێمی زایۆنی بکات لەبەر   پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان  و هەروەها گەرەنتی پاراستنی خەڵکی مەدەنی بکات.

4

 بەرزبوونەوەی هەژماری شەهیدانی غەزە

لە پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر غەزە و ئوردوگای نوسەیرات و پەلامار بۆ سەر هێزەکانی بەرپرسی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە خان یونس 33 فەلەستینی شەهید و چەن کەسی دیکەش بریندار بوون 

5

 5 کوژراو و بریندارلە سەرزەویە داگیرکراوەکان

دوێنێ پاسێکی هەڵگری چەکدارانی  زایۆنیستی لە نزیک خاڵی پشکنینی "ئەلنەفەق" لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو  کرانە ئامانج  و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار برینداریشی لێکەوتەوە.

6

دیداری وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ پزشکیان

مەسعودی پزشکیان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی تورکیا "عۆمەر بولات"، وتی: ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە بەڵگەن لەسەر کەڵک وەرگرتنی خراپی ڕژێمی زایۆنی لە ناکۆکی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و پەلامار دەکاتە سەر  غەززە، لوبنان و سوریا.