دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 12-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
پێدانی مووچەی نەدراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
دوای دواکەوتنێکی زۆر لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەغدا 430 ملیار دیناری دیکەی گواستەوە بۆ سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێم بەمەبەستی پێدانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی کۆتایی ساڵ.
2-
سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا دوژمنکارانەن
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیا دوژمنکارانەیە و لە سەرەوبەندی پچڕان دان، داوای لە هاووڵاتیانی ڕووسیا کرد کە سەفەر بۆ ئەمەریکا نەکەن.
3-
کۆتایی قەدەغەی هاتووچۆ لە دیمەشق
لە بەیاننامەیەکدا نەیارانی چەکداری زاڵ بەسەر سوریا کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆی لە دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتەیان ڕاگەیاند.
4-
زیادبوونی شەهیدانی مێدیا لە غەززە
نووسینگەی مێدیایی حکوومەتی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە غەززە شەوی چوارشەممە شەهیدبوونی حاتم ئەلشەنتی بێژەر و پەیامنێری ڕادیۆ سەوت وئەقسای ڕاگەیاند و ژمارەی شەهیدانی مێدیایی لە غەززە ١٩٣ کەس ڕاگەیاند
5-
هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی ئابووری یەمەن قووڵتربووەتەوە
هانس گروندبێرگ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن هۆشداری دا: قەیرانی ئابووری یەمەن قووڵتر دەبێتەوە و پەرەی هەژاری و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان کێشەی گەلی توندتر کردوەتەوە
6-
زۆربەی ئیسرائیلییەکان پشتیوانی دادگاییکردنی نەتانیاهۆن
ئەنجامی ڕاپرسییەکەی کەناڵی ١٣ی تەلەفیزیونی میدیایی زایۆنیستی نیشان دەدات کە زۆرینەی زایۆنیستەکان پشتیوانیی لە بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن کە دەبێ دادگایی کردنی بنیامین ناتانیاهۆ بە پێی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوە بچێت.