دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 12-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ئیدانەکردنی پەلاماری سوپای تیرۆربۆ سەرژێرخانەکانی سوریا
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی پەلامارەکەی ڕژێمی زایۆنی کرد بۆ سەر ژێرخانەکانی سووریا و جەختی لە پێویستی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە
2
داوای یارمەتی گەیاندن بە غەززە
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەست دەکات بە کۆکردنەوەی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار وەک یارمەتیی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی ٣ ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا
3
دەسپێکی کشانەوەی ئەرتەشی تیرۆر لە باشووری لوبنان
دوو حەوتە دوای جێبەجێ کردنی ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە، یونیفیل کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنانی پشتڕاست کردەوە، لە کاتێکدا پێشێلکارییەکانی ئاگربەس لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە لەم ماوەیەدا بەردەوام بوو.
4
هۆشداری چاودێری مافی مڕۆڤ سەبارەت بە ئاوارەبوونی کوردەکانی سوریا
چاودێری مافی مڕۆڤ ڕەوشی کوردانی سوریای دوای پەلاماری سەرهەڵداوانی سەر بە تورکیا بۆ سەر شارەکانی تەل ڕەفعەت، شەهبا و مەنبەجی بە کارەساتبار ناوبرد و وشداریی شەپۆلی نوێی پەنابەرانی کوردی سوریای دا .
5-
بەڕێوەبردنی خولی دووهەمی دادگاییکردنی نەتانیاهۆ
دوێنێ نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دوهەم ڕۆژی لەسەریەک بۆ وەڵامدانەوەی تاوانی گەندەڵی دارایی لە دادگایەک لە هۆڵێکی ژێرزەوینی دژە مووشەک لە دادگای ناوەندیی تەلئەبیب ئامادەبوو.
6-
ئێران تیرۆری کاربەدەستی ئەفغانی ئیدانە کرد
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تیرۆرکردنی خەلیل ئەڕەحمان حەقانی وەزیری پەنابەرانی ئەفغانستان و چەن هاوڕێیەکەی بە توندی ئیدانە کرد.