کانونی یه‌که‌م 14, 2024 08:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

جەختکردنەوەی عێراقچی لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا

سەید عەباس عێراقچی  وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگای دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا و پاراستنی یەکپارچەیی سوریا، پاراستنی یەکگرتوویی و ورەی پێکەوە ژیانە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی داهاتووی ئەم وڵاتە لە لایەن هەموو سوورییەکانەوە

2

پەلاماری دوبارەی ئەرتەشی تیرۆر بۆسەرخاکی سوریا

چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ناوچەگەلێک لە حەما هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوا و ناوچەگەلێک لە دیمەشق و سویدا لە باشووری ئەم وڵاتەیان بۆردومان کرد.

3

ئیدانەی داگیرکردنی خاکی سوریا

کۆمکاری عەرەب پێشڕەویی ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو ناوچەی پارێزراو لە سوریای شەرمەزار کرد و ئەم کارەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی پێشووی دیمەشق و تەلابیب لە ساڵی ١٩٧٤ زانی

4

پشتیوانیی نەکردنی عێراق لە گروپە سیاسییەکانی سوریا

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا پڕۆژەی تاکەکەسی سەبارەت بە سوریای نییە و پشتیوانیی لە هیچ گروپ و لایەنێکی سیاسی سوریا ناکات

5

ئەردۆغان: هیوادارم حکومەتی نوێی سوریا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، چاوەڕوانە  حکومەتی کاتیی سوریا نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی و هەنگاوی دروست بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەم وڵاتە هەڵبگرێت

6

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی یەمەن وخۆڕاگری عێراق لەدژی سوپای تیرۆر

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانمان لەگەڵ خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە دوو ئۆپراسیۆنی هاوبەشدا لە عەسقەڵان و یافا بنکەکانی ڕژێمی زایۆنیستیان کردە ئامانج