کانونی یه‌که‌م 14, 2024 10:02 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

کاردانەوەی سوریا بەرامبەر بە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی

قەسی ئەلزەهاک، نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان   بە توندترین شێوە دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی شەر کە بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ساڵی ١٩٧٤ دادەنرێت  شەرمەزار کرد و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کرد  ئەرکەکانیان بەجێبهێنن بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەستدرێژی ئەم ڕژێمە ڕابگرن 

2

 ساڵح موسلیم: تورکیا بەدوای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێدا دەگەڕێت ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە ڕایگەیاند، تورکیا بەدوای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێدا دەگەڕێت، لە حاڵێکدا کە کوردەکانی سوریا  بە دوای  پاراستنی یەکپارچەیی سوریان جەختی کرد ئەگەر دەستێوەردانەکانی تورکیا نەبێت  هەموودەتوانن لە سوریا  لە ئاشتی و ئارامیدا بژین.

3

 پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرهەمارو بنکەکانی ئەرتەشی سووریا

 ڕژێمی زایۆنی جارێکی دیکە پەلاماری کردە سەر  هەمارەکانی  ئەرتەشی سووریا لە لازقیە ، ناوەندەکانی زانستیی لە دەڤەری حەڵەب و حەما ، تاقیگەکانی بەرگری لە سەفیرە و گوردانەکانی ڕادار لە ڕیفی دیمەشق

4

تورکیا دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سووریای شەرمەزار کرد یاشار گوێلەر، وەزیری بەرگری تورکیا، پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریای شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات دۆخێکی نوێی ناسەقامگیرو ئاڵۆز  لە ناوچەکەدا دروست بکات.

5

ڕژێمی زایۆنی بە نیازە مافی گەڕانەوە لە پەنابەرانی فەلەستینی وەربگرێت

فیلیپ لازارینی، کۆمیسەری  ئاژانسی  فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ئانڕوا ڕایگەیاند: هۆکاری ڕاستەقینەی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئانڕوا، لێسەندنەوەی مافی گەڕانەوەیە لە پەنابەرانی فەلەستینی

6

 وتووێژی ڕووسیا و  حەتەشە

 میخائیل بوگدانۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی : ڕووسیا لە گەڵ لێژنەی سیاسی حەتەشە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە تا بنکە سەربازییەکانی خۆی لە حەمیمیمی سووریا  بپارێزێ