کانونی یه‌که‌م 15, 2024 09:02 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

زیاتر لە ٤۰ شەهید و بریندار لە بۆردمانی غەززەدا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە پەلاماردانی خێوەتەکانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە ناوەندی پەنابەراندا کە لە ستادیۆمی دەرە لە ڕۆژاوای شاری دەیرولبەلەح هەڵکەوتووە. ئەم پەلامارە کاولکاری و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە. 

پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق

لە درێژەی پەلامارە بێوچانەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆ سەر سوریا ،  شەوی رابردوو ئەم ڕژێمە دەڤەری دیمەشقیشی بۆردومان کرد. زیاتر لە ٧٠ پەلاماری ئاسمانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە لایەن سوپای ئیسراییلەوە کراوەتە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی سوریا.

هالیڤی پاساوی داگیرکردنی خاکی سوریا دەداتەوە

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئیسراییل دەستی دایە پاساوهێنانەوە بۆ داگیرکردنی خاکی سوریا و وتی: ئێمە نزیکەی یەک هەفتەیە کە لە سوریاداین بۆ ئەوەی سنوورەکانی باکووری بەرزاییەکانی جەولان و ناوچەی جەبەلوشێخ بپارێزین.

 

گیرانی خۆپیشاندەرانی ئیسراییلی لە قودس

پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی دوێنێ بە سەرکوت کردنی خۆپیشاندانی شارۆچکەنشینانی ئیسراییلی لە قودس کە بۆ پالپشتی کردنی واژۆکرانی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ خۆڕاگریی غەززە کۆ ببوونەوە، دەستی دایە گرتنی ژمارێک لەو خۆپیشاندەرانە.

 

ئەمریکا و ئینگلیز؛ بنپێکەرانی سەرەکیی مافی مرۆڤ

ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی تایبەت بە شیکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی مافی مرۆڤی ئەمریکا و ئینگلیز" ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بنپێکرانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا و ئینگلیز بڵاو کرایەوە و جەخت کرا؛ ئەمریکا و ئینگلیز و وڵاتانی ڕۆژاوایی خۆیان بە ئاڵاهەڵگری مافی مرۆف دەناسێنن لەکاتێکدا بە ئاشکرا بایەخ بە مافەکانی گەلان نادەن.