کانونی یه‌که‌م 15, 2024 11:02 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

بەردەوامیی پەلامارەکانی ئیسراییل لە سوریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی کارگەکانی پیشەسازیی بەرەڤانیی سوپای سوریایان لە ناوچەی ئەسەفیرە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب بۆردومان کرد.

 

پێبەندنەبوونی ڕژێمی زایۆنی بە ڕێککەوتنی لوبنان

ڕژێمی زایۆنی سەرباری ئەوەی لە چوارچێوی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕدا پێبەند کراوە بەوەی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دەس هەڵگرێ لە پەلاماردانی باشووری لوبنان، بەڵام ئێستایش هەر خەریکی بۆردومان کردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی لوبنانە.

 

شەهیدبوونی ۱۹٥ پەیامنێر لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند؛ بە شەهید بوونی محەممەد جەبر ئەلقەریناوی (پەیامنێری هەواڵدەریی سەنەد) و حامد بەعلووشە، ژماری شەهیدانی پەیامنێر لەم کەرتە لە دەسپێکی شەڕەوە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووە تا ئێستا گەیشتۆتە ١٩٥ کەس.

 

ئەگەری دیدار لەگەڵ ئۆجالان تا دێ زیاتر دەبێ

ئەحمەد توورک شارەداری وەلانرای گەورەشاری مێردین لە وتاردانێکی باسی ئەوەی کرد کە ئەگەری زۆرە بەمزووانە سیاسەتوانانی کورد دیدارێکیان هەبێ لەگەڵ "عەبدوڵا ئۆجالان"ی ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە.

 

هێرشی سایبێری کرایە سەر بانکەکانی ئیسراییل

میدیاکانی ئیسراییل ڕایانگەیاندووە کە خەریکی لێکدانەوەی ئەو ڕاپۆرتانەن کە باس لەوە دەکەن هێرشی سایبێری کراوەتە سەر ڕاژەکاریی بانکی لە ئیسراییلدا. 

 

حاجی ئۆمەران؛ ساردتر لە مۆسکۆ

شەوی ڕابردوو ساردترین شەوی ساڵ تا بە ئەمڕۆ بووە، تا ڕادەیەک کە پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەی حاجی ئۆمەراندا بۆ 13 پلەی ژێر سفر دابەزی. 

 

یاریزانی پێشووی مەنچێستێرسیتی بوو بە سەرۆکی گورجستان

هێرشبەری پێشووی تیمی فوتباڵی مەنچێستێرسیتی سەر بە پارتی "خەونی گورجستان" لە هەڵبژاردنی ناراستەوخۆی سەرۆک کۆماریی گورجستاندا کە بۆ یەکەم جار بە شێوازێکی جیاواز بەڕێوەچوو، توانی ببێ بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.