کانونی یه‌که‌م 15, 2024 16:02 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١٩ شەهید لە پەلامارەکانی دوێشەوی ئیسراییل بۆ سەر غەززە

لە پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە لانیکەم ١٩ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەیش بریندار.

داعش لە دووی بەهەڵاتندانی تیرۆریستان لە سوریایە

عەبدولکەریم عەبدولفازڵ سەرۆکی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی: بێتوو هەڵاتنی بەکۆمەڵی زیندانیان و تیرۆریستانی عێراقی یان بیانی لە بەندیخانەکانی ڕۆژاوای سوریا ڕوو بدات، ئەوا کاریگەری دادەنێتە سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەموو جیهان.

خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکان نەبێ، وڵاتان دەڕووخێن

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: خەڵکی دیمەشق ئێستا باش تێدەگەن کە کاتێک پیاوانی خۆڕاگری هەبن چەندە ڕێزیان هەیە و کە نەبن چ بەڵایەک دێتە سەر گەلەکەیان.

 

ئەگەری پەیوەستکرانی ناوچەگەلێکی زیاتر بە ڕووسیا

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەگەری زۆرە ناوچەگەلێکی دیکەی ئوکراین کە زۆر نزیکی ڕووسیان پەیوەست بکرێن بە خاکی ئەم وڵاتە. 

 

"هان داک سوو" بوو بە سەرۆکی کاتیی کۆریای باشوور

"هان داک سوو" دوابەدوای وەبەر لێپێچینەوە کەوتنی «یون سوک یول»ی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، وەکوو کەفیل و قەییمی پۆستی سەرۆک کۆماری لەم وڵاتە دەسنیشان کرا.

 

بڕانی کارەبای ڕەئیسی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا

ئەمڕۆ کارەبای ڕەئیسی لە سەرانسەری ناوچەی هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەیەک لە کۆمپانیای داناگاز بڕا. ئەم ڕووداوە کە لە کاتژمێری  04:30 بەیانییەوە دەست پێبوو، بووە هۆی تێکچوونی بەربڵاوی سیستەمەکانی ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری لە هەرێم.

 

٥ کوژراو لە تەقەیەکدا لە باکووری فەرەنسا

پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی گیولدەی شاری دانکرک لە باکووری فەرەنسا کردووە، وتوویەتی؛ کە پێنج کەسی کووشتووە، لەوان دوو کۆچبەری کورد.