دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 16-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
هێرشی سەرلەنوێی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا
بەپێی ڕاپۆری میدیا سوریەکان، سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارێکی دیکەی پێگە سەربازییەکانی لە پارێزگای لازقیە، حومس، حەماو تەرتوس لە رۆژاوای سوریای بۆردومان کرد.
2-
شەهیدبوونی ٢٠ فەلەستینی دیکە لە غەززە
لە ئاکامی بۆردومانی دوێشەوی قوتابخانەی شوێنی حەوانەوەو نیشتەجێبوونی ئاوارەکان لە نزیک نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لەلایەن سوپای ترۆرەوە، بیست هاووڵاتیی فەلەستینی دیکە شەهیدو دەیان کەسیش بریندار بوون.
3-
پێویستە لەبارەی چەکئامێرەکانی سوپای ترۆر لێکۆڵینەوە بکرێ
"مەحموود بەسەل"ی وتەبێژی ڕێکخراوی یارمەتیدان و فریاکەوتنی غەززە پێی داگرت؛ ئەرکی سەرشانی ڕێکخراوگەلی مافەوانیی نێودەوڵەتییە، بەدواداچوون بکەن بۆ پرسی کەڵک وەرگرتنی داگیرکەران لە چەکەمەنییە مەترسیدارەکان دژ بە خەڵکی غەززە.
4-
گرینگیی نەدانی رژیمی زایۆنی بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان
"ئیبراهیم ئەلموسەوی" ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وتی: رژیمی زایۆنیستی ڕێز لەهیچکام لە یاسا نێودەوڵەتییەکان ناگرێ و خۆی بە بانتر لە یاسا دەزانێ.
5-
هێرشی ئەمریکاوئینگلیز بۆسەر"حەججە"ی یەمەن
بەپێی ڕاپۆری میدیا یەمەنییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەیەکی پارێزگای حەججەی یەمەنیان بۆردومان کرد.
6-
ئەمریکا، دەروازەی جەهەننەم لەڕووی خۆی دەکاتەوە
"عەبدوڕەحمان ئەلئەهنومی" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ ئەمریکا بە پەرەپێدانی ناکۆکییەکانی لەگەڵ یەمەندا، دەروازەی جەهەننەم لەڕووی خۆی و بەکرێگیراوانی دەکاتەوە.
7-
سەرمایەداران لە ئیسرائیل، هاوبەشی جەنایەتەکانی ئەو رژیمەن
"مایک والاس" نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئوروپا پێی داگرت؛ هەرکەس کە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، کاری وەبەرهێنان دەکا، دەستی بەخوێنی فەلەستینیەکان سور دەبێ.