کانونی یه‌که‌م 16, 2024 15:30 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١.

ئیدانەکرانی پەلاماری دڕندانەی سوپای ترۆر لە غەززە

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلامارگەلی دڕندانەی سوپای ترۆر بۆسەر نشینگەو خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە غەززە لەوان لە ئوردوگای نوسەیڕات کە شەهید وبرینداربوونی دەیان کەسی بێتاوانی لێکەوتەوە، بەتوندی شەرمەزار کرد.

2-

ترسی منداڵان لە بۆردومانی تازەی سوپای ترۆرترسی منداڵان لە بۆردومانی تازەی سوپای ترۆر

 

دوای پەلاماری دوێشەوی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر قوتابخانەی"حەمەد بن عەبدولعەزیز" لە خان یونس کە دەیان فەلەستینی دیکە بەهۆیەوە شەهید و بریندار بوون، منداڵانی نێو ئەو قوتابخانەی بەرەوڕووی شەپۆلێکی دیکەی ترس و تۆقان کردەوە

3-

عێراق: نامانەوێ سوریا، ببێتە لیبیای دووەم لە ناوچەدا

فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێی داگرت، بەرپرسانی تازەی سوریا دەبێ بەچەشنێک مافی مرۆڤ، کەمینەکان و ژنان لەبەرچاو بگرن کە ئێمە شایەتی دووپات بوونەوەی قەیرانگەلی وەک لیبیا لە ناوچەدا نەبین.

4-

ئیدانەکرانی شارۆچکەسازی زایۆنییەکان لە جۆلان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بڕیاری کابینەی رژیمی زایۆنی لەبارەی پەرەی شارۆچکەسازیی لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی سوریا بەتوندی شەرمەزار دەکەین.

5-

شەهیدبوونی کامێرامەنی کەناڵی ئەلجەزیرە لە غەززە

 

"ئەحمەد ئەلـلەوح" کامێرامەنی کەناڵی ئەلجەزیرە لە غەززەو پێنج کەس لە ‌هێزی فریاگوزاریی فەلەستینی، لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر ئوردوگای نوسەیڕات لە ناوەندی کەرتی غەززە، شەهید بوون.

 

6-

رەخنەی تورکیا لە درێژەی پەلاماری سوپای ترۆر بۆسەر سوریا

"یاشار گولەر"ی وەزیری بەرگریی تورکیا لە کاردانەوە بە داگیرکرانی بەشگەلێک لەخاکی سوریا لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنی و تاوانکارییەکانی دیکەی ئەو رژیمە، ڕایگەیاند، کردەی ئیسرائیل، پێشاندەری بیروهزر و شوناسی داگیرکەرانەیە.