دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 17-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
درێژەی تاوانی زایۆنیستەکان لەغەزە
وەزارەتی تەندروستی غەزە: رژێمی زایۆنیی لە ١٢ سەعاتی رابردوودا قەڵاچۆیەکی دیکەی لە غەزە ئەنجام داوە کەبەهۆیەوە ٥٢ فەلەستینی شەهید و ٢٠٣ کەسی دیکەش بریندار بوونە
02
هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیی بۆسەر سوریا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیی ناوچەکانی زەینەبییەی دیمەشق و تەرتوس و قەلمونیان بۆمباران کرد
03
نیازی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا : بەنیازم لەپێناو چارەسەریی کێشەی ئۆکڕایندا لەگەڵ پوتینی سەرۆکی رووسیا وتووێژ بکەم
04
سووریا نابێتە بنکەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
جەولانی سەرکردەی دەستەی تەحریری شام بە رۆژنامەیەکی ئینگلیسی گوتووە رێگە نادات سووریا ببێتە مەڵبەندێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل
05
شەهیدکرانی باپیرەی "گیانی گیانان"
خالید نەبهان ئەو بابەگەورەیەی کە بە دەستەواژەی "گیانی گیانان" کە بۆ ناوهێنانی نەوە شەهیدەکەی بەکاری دێنا، ناسرابوو، دوێنێ بەدەس زایۆنیستەکان ، شەهید کرا
06
هێرشی ئاسمانیی بۆسەر یەمەن
بە گوێرەی هەواڵەکان دوێنێ شەو، شاری سەنعای پێتەختی یەمەن لەلایەن ئەمریکا و ئینگلیسەوە بۆمباران کراوە
07
رێگە بە هەناردەکرانی گازی رووسیا لە خاکی ئۆکڕاینەوە نادرێ
سەرۆک وەزیرانی ئۆکڕاین: گرێبەستی تێپەڕینی گازی رووسیا بۆ ئەوڕوپا لەڕێگای ئۆکڕاینەوە تا کۆتایی ژانویەی ٢٠٢٥ ، ماوەکەی بەسەردەچێ و بەهیچ لەونێکیش درێژ ناکرێتەوە