دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 18-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
میکانیزمی سنەپ بەک ڕووبەڕووی وەڵامی ئێران دەبێتەوە
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لە سوریا درێژە پێی ئەدات و تا ئاشتی هەمیشەیی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە ناوچەییەکانی هاوکاری دەکا
2-
میکانیزمی سنەپ بەک شکست دێنێ
ڤاسیلی نەبێنزیا، نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هەوڵی ڕۆژئاوا بۆ کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی سنەپ بەک لە دژی ئێران شکست دێنێ
3-
درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر
لە جەنایەتی نوێ ئەرتەشی تیرۆر لە بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەزە هەشت فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون
4-
زەبرێکی دیکەی قەسام لە ئەرتەشی تیرۆر
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس ڕایگەیاند تەقینەوە لە جبالیا و شوێنی کۆبوونەوەی ئەرتەشی تیرۆر بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی 11 سەربازی زایۆنی
5-
دۆخی غەزە کارەساتبارە
فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا وتی : دۆخی مرۆیی لە غەزە گۆڕاوە بۆ ژیانێکی هاوشێوەی جیهانی دوای کارەسات
6-
داگیرکردنی شاری یەرموک لەلایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەرتەشی تیرۆر تەواوی ناوچەی یەرموک لە باشووری سووریاي داگیر کردووە و زاڵ بووە بەسەر چۆمی یەرموک و بەنداوی وەحدەتی سووریا
7-
لابردنی ٦ بەرپرسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق
ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق ٦ ئەندامی باڵای ئەم حیزبەی لە سەرکار لابرد، لەوانە ئەبوبەکر عەلی ناسراو بە کاروانی، ئەبوبەکر ھەڵەدنی، مەولود باوموراد، محەمەد ڕەئوف، عەلی محەممەد و لوقمان جامیعی